نیسان 01, 2020 08:48 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانێی بەرگریی ئاسمانیی سووریا لە ھەمبەر ھێرشە موشەکییەکانی ڕژێمی زایونی

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) شەوی چوارشەممە باسی بەربەرەکانێی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر ھێرشە موشەکییەکانی ڕژێمی زایونیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، ناوەندی ھەواڵدەریی سانا ڕایگەیاندووە: بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا چەندین موشەکی بە ئاسمانی پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتەدا پێ و شوێن گرتووەو تەقاندوونیەتیەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سانا،فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی ، ئەم موشەکانەیان بەبەرزایی ئاسمانی لوبنانەوە بەرەو بنکەیەکی سەربازیی سووریا لە حومس ھاویشت بوو.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی کردن و پشتیوانی لە تیرۆریستان بنکەو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.