نیسان 04, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • ئاگر کەوتنەوە لە کەمپی نەورۆزی کوردستانی سووریا، مەرگی چوار منداڵی لێیکەوتەوە

لەبەر ئاگرتنەوەیەک کەبەهۆی تەقینەوە لە سومبای نەوتی لە کەمپی پەنابەرانی نەورۆز لە ناوچەی دێرک لە پارێزگەی حەسەکەی کوردستانی سوریا ڕووی داوە، چوار منداڵی گیانیان لە دەست دا .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، لەبەر ئاگرکەوتنەوە یەک کەبەهۆی تەقینەوەی سومبای نەوتی لە کەمپی پەنابەرانی نەورۆز لە ناوچەی دێرک  لە پارێزگە ی حەسەکە ی کوردستانی سوریا ڕووی دا چوار منداڵ گیانیان لە دەست دا  .

بەپێی نووسینی  هەواڵدەریی پەیام کورد، بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، لەبەر ئەم ئاگرکەوتنەوە حەوت کەسی دیکە کە زۆربەیان منداڵن  بریندار بوون و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هوگر لە دێرک .

شیاوی باسە  کەمپی نەورۆز لە ناوچەی دێرک یەکێکلە کەمپە پڕحەشیمەتەکانە کە دوای پەلاماری سوپای سوریا و شێوەنیزامیانی ژێرچاوەدێری تورکیا  بۆ سەر گری سپی و سرکانی ، پەناجویانی کورد لەوێ  پەنایان گرتبوو  .