May 23, 2020 15:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی 2 فەرماندەری داعش لە دەیرزوور ی سووریا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە بەیاننامەیەکدا باسی کوژرانی دوو فەرماندەی داعش لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە دەیرەزوور هەواڵی دا.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنەکانی دەیرەزوور دژی داعش، وتی: لە ئۆپراسیۆنی هاوبەش کە لەگەڵ هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دژی داعش لە سنووری عێراق-سووریا، لە پارێزگای دەیرەزوور ئەنجام درا دوو فەرماندەی  داعشی کوژراون.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا وتی: لە ئەو ئۆپراسیۆنانەدا ئەحمەد عیسا ئیسماعیل زاوی، ناسراو بە ئەبوو عەلی بەغدادی و ئەحمەد عەبد موحەمەد حەسەن جەغایفی دوو  فەرماندەی گرینگی داعش کوژراون.

زاوی وەکوو  فەرماندەی داعش لە باکووری بەغدا دەهاتە ئەژمار.

جەغایفیش یەکێک لە بەرپرسە لۆجستیکی و ئامادەکارییەکانی داعش لە سووریا و عێراق بوو.