May 30, 2020 07:42 Asia/Tehran
  • مەزلوم کۆبانێ: قۆناغی یەکەمی دانوستانی کوردی سەرکەوتوو بوو

‌ فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند" قۆناغی یەکەمی دیالۆگی نێوان لایەنە کوردیەکان سەرکەوتوو بوو هیوادارە لایەنە سیاسیەکان لە خەمی بەرژەوەندی و داهاتووی کوردی سوریادابن . "

 

شەوی رابردوو مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" قۆناغی یه‌که‌می پرۆژه‌ی دیالۆگی کوردی-کوردی به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتاییهات، ئێمه‌ چوینه‌ قۆناغی دوه‌می گفتوگۆکانه‌وه‌".

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتیشی" هیوای ئێمە بۆ هەردوو لایەنی سیاسی  ئەوەیە کە لە خەمی بەرژەوەندی  و داهاتووی گەل بە بنەما بگرن".

هاوکات هەر لە پەیامەکەیدا کۆبانێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌" ئێمه‌ به‌ یه‌کگرتوی سه‌رده‌که‌وین و مێژوو ده‌نوسینه‌وه‌".

مەزلووم عەبدی ناسراو بە مەزلووم کۆبانێ سەرپەرشتی رێکەوتنی نێوان تەڤدەم و ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریای کرد و لە ئێستاد زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی کوردی سوریا بڕیاریانداوە پێکەوە کار بکەن.

ئەوە لە کاتێک دایە کە ساڵح موسلیم لە سەرکردەکانی کوردانی سوریا لە دوایین لێداونیدا بۆ مێدیاکان رایگیەاندبوو هێشتا لایەنەکانی کوردی سوریا بە رێککەوتنی دواجاتر نەگەیشتوون و هیچ شتێک لە نێوان ئەواندا ئیمزا نەکراوە .