روسیا بە دوای پەرەپێدانی بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە سوریادایە
حکومەتی روسیا بە دوای دانوستان لە گەڵ دمشقدایە بۆ پەرەپێدانی بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم لە رۆژاوای سوریا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تاس ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا وەزاڕەتی بەرگریی و دەرەوەی ئەو وڵاتەی راسپاردووە لە گەڵ لایەنی سوریایی بۆ دامەزرانی زیاتری هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە سووریا دانوستان بکەن .
بەپێی رێکارێک کە رۆژی هەینی بڵاوبووەوە ، روسیا بە دوای رێککەوتن لە گەڵ سوریدایە بۆ بەدەستەوەگرتنی زەوی و سەرچاوەی ئاو و دامەزراوەی زیاتر بە مەبەستی جێگیرکردنی هێزی ئاسمانیی خۆی لەو وڵاتەدا .
بە دوای قەیرانی سوریا و دەسوەردانی بیانیی لەو وڵاتەدا ، دمشق بانگێشتتنی مۆسکۆی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و ئامادەبوونی سەربازیی لەو وڵاتەدا .
هەر بەم ئاڕاستیەدا روسیا و سوریا ساڵی 2015 رێککەوتنی 49 ساڵەیان لە بواری جێگیر کردنی هێزی ئاسمانیی روسیا لە بنکەی حەمیمیم ئیمزا کرد.
ئەم رێککەوتنە دەکرێ تا 25 ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە .