May 31, 2020 10:19 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی ڕووسیا لە دەڤەری کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە جێگیر کران

لایەنی ڕووس ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە پارێزگای حەسەکە زیاد کردووە؛ هەنگاوێک کە وادیارە بە هەماهەنگی ئەمریکا ئەنجام دراوە کە بنکە و ناوەندی گرینگی لە دەڤەری کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکە هەیە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای ڕووسیا ئامادە بوونی سەربازیی خۆیی لە پارێزگای حەسەکە بە کردنەوەی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە سنووری سێ گۆشەی سووریا، تورکیا و عێراق زیاد کردووە. ئەو هەوڵە گرینگەی ڕووسیا لە ناوچەیەکی ستراتیژیک کە دەیان کیڵگەی نەوت و گازی تێدایە ئەنجام دراوە.

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاندووە  کاروانی ڕووسی بریتی لە پێنج ئۆتۆمبیل و جیهازاتی تر بە ١٠٠ سەربازەوە چوونەتە ناو قوتابخانەیەک و کردوویانەتە بنکەی سەربازی. هەرەوەها ئەو سەرچآوانە وتوویانە، سەربازانی ڕووسیا ڕادار و بازگەی پشکنینیان لەو شوێنە دامەزراندووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ڕووسیا، مسکۆ دەیەوێت فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بکاتە دووهەمین بنکەی گەورەی خۆی لە سووریا پاش فڕۆکەخانەی حەمیمیم.