ئەمریکا کەلوپەلی سەربازیی ناردە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا
May 31, 2020 13:29 Asia/Tehran
ئەرتەشی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان ، کاروانێکی کەوپەلی سەربازیی خۆی ناردە دەوربەری پارێزگەی حەسەکە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ئەم کاروانە سەربازیەی ئەمریکا بریتی بوو لە 25 ئۆتومبێل و لۆری ، ژمارێک ئۆتۆمبێلی زرێیی لە گەڵ ئامێری لۆجستیکی و چەک و چۆڵ .
بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان ، ھێزە ئەمریکیەکان لە رێگەی دەروازەی وەلید ەوە ئەم کاروانە سەربازیەیان ناردووەتە ناوچەی ڕەمیلان لە پارێزگەی حەسەکە .
ئەرتەشی ئەمریکا حەوتەی رابردووش 50 لۆری لە گەڵ کۆپتەری سەربازیی خۆی ناردە شاری شەددادی لەپارێزگەی حەسەکە .
ئەرتەشی تورکیا ش رۆژی ھەینی 35 ئۆتومبێلی سەربازیی و 20 لۆری ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکیی بۆ ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژیی ئیدلب ناردووە .