May 31, 2020 19:08 Asia/Tehran
  • کرانەوەی رێگای نێودەوڵەتیی رەققە بۆ حەڵەب

حکومەتی سوریا دوای حەوت ساڵ رێای گرنگ و نێودەوڵەتیی رەققە بۆ حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتەی کرددەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەبید حسێن پارێزگاری رەققەی سوریا گوتی ، کرانەوەی ئەم رێگایە جیا لە ھاسانکاری لە رەوتی گواستنەوە و گەیاندنی نێوخۆی سوریا ، یارمەتیی ئەدات بە بەرزبوونەوەی ترانزیتی کاڵا و گەشەی ئابووریی لەم وڵاتەدا . 

رێگای نێودەڵەتیی رەققە بۆ حەڵەب بە ھۆی قەیرانی سوریا لە ساڵی  2013 داخرا . 

حکومەتی سوریا بەر لەوەش رێگای نێودەوڵەتیی حەڵەب بۆ حەسەکەی لە دیسامبری 2019 و رێگای نێودەوڵەتیی دمشق بۆ حەڵەبیشی لە مارسی رابردوودا دوای 8 ساڵ کردەوە . 

سەرپەیڤ