حوزه‌یران 02, 2020 13:37 Asia/Tehran
  • داخوازیی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە بارەی دڕندەکارییەکانی تورکیا لە عەفرینی سووریا

بزوتنەوەی ناسراو بە «بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک» داوای دەست پێ بوونی لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەوەیی کردووە لە بارەی دڕندەکارییەکانی تورکیا لە عەفرینی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»، ڕێکخراوەی چەند لایەنەی کورد ناسراو بە بزوتنەوەی« بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک» کە بنکەکەی لە باکووری سووریادایە، بە بڵاوکردئەوەی بەیاننامەیەک داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بۆ لێکدانەوەی ھێرشی مرۆڤ ڕفاندن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیل لەوانە ئافرەتان و منداڵان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە لایەن تورکیاو تیرۆریستانی سەربەم وڵاتە، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک بێنێت.

تورکیا لە ژانویەی ٢٠١٨ ھێرشی کردە سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین و دوا دوومانگ کۆنترۆڵی ئەم شارەی گرت بە دەستەوە. چەکدارانی تیرۆریستی سەربە سوپای تورکیا حەوتەی ڕابردووش وێڕای پەلاماردانی گوندی «تەل حەلەف» لە گردوپەڕی «سەرێکانی»ی سەربە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لانیکەم ٣٠ کەسی سڤیلیان کوشت.

دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریاو پشتگری کردنی لە بڕێک لە تاقمە تیرۆریستەکان لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێونتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ