ته‌مووز 24, 2020 17:33 Asia/Tehran
  • دیمەشق مەرجەکانی سەرکەوتوو بوونی ڕەوتی سیاسیی چارەسەریی قەیرانی سووریای ڕاگەیاند

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە، سەرکەوتوو بوونی ڕەوتی سیاسیی سەبارەت بە سووریا پێویستمەندی پابەند بوون لەمەڕ پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی ئەم وڵاتەو کۆتایی ھاتن بە داگیرکاری و ھەڵگیرانی بایکۆتەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەشار جەعفەری» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان  ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاستیشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە تەوەری «ڕەوتی سیاسیی سووریا» کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، مەرجی سەرکەوتوو بوونی ڕەوتی سیاسی لە وڵاتەکەی دا بۆ پێویستمەندیی پابەند بوون لەمەڕ پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتی سووریا، کۆتایی ھاتن بە داگیرکاریی ھێزەکانی بیانی، بەردەوامیدان بە خەباتی دژی تیرۆریزم و ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر گەلی سووریا زانی و وتیشی: سووریا لەژێر ھیچ گوشارێکیشدا لەم بنەمایانەی خۆی ناکشێتەوە.

جەعفەری لەم دانیشتنەدا وتیشی: پاراستنی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی پێویستی بە کۆنترۆڵی ھەڵس و کەوتی وڵاتانی دژبەرە لە سووریا و ئەو وڵاتانەش کە ینەمای یاسای نێونەتەوەیی و بڕیارەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێشێل دەکەن و ھەڵس و کەوتێک لە سەر بنەمای یاسای دارستان و زەخت و گوشار دژی وڵاتانی ناوچەکەو بەتایبەت سووریا بەکار دێنن.

سەرپەیڤ