ئاب 12, 2020 22:59 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری سووریا: بایکۆتەکانی ئەمریکا داکۆکی لە تیرۆریستانە

سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئەمریکا پشتی بە تیرۆریستان گەرمەو بایکۆتەکانیشی دژی سووریا بۆ داکۆکی لە تیرۆریستانە.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی دەستبەکار بوونی پەرلەمانی ئەم وڵاتە یاسای «قەیسەر»ی وەک قۆناغێکی تازە بۆ گوشاری زیاتر دژی سووریا ناوبردو وێڕای بە جەردە ناساندنی ئەمریکاو ئەو وڵاتانەی کە دەوڵەتی دیمەشقیان بایکۆت کردووە، وتیشی: جەردە دەریاییەکان بەدرێژایی مێژوو وەھا بایکۆتگەلێکیان بەکار دەھێنا.

سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەی کردە کاریگەریی بایکۆتە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی سووریاو وتیشی: ئەم بایکۆتانە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی کاربەدەستانی ئەمریکا زیاتر زەبر لە جەماوەری سووریا دەدات.

ئەسەد وتیشی: ئەمریکا پێویستی بە دتیرۆریستانی ناوچەکە لەوانە داعشەو ھەرکاتێک تیرۆریستان لە ئەرکەکانیاندا شکست بێنن، ئەمریکا ھانا بۆ توندتر کردنی گوشارو ئاڵۆزی چێکردنی زیاتر دەبات.

پەرلەمانی سووریا کە دوابەدوای سێھەمین خولی ھەڵبژاردنی دوای قەیرانی ئەم وڵاتە پێکھاتووە، کاری خۆی لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێکرد.

سەرپەیڤ