لەنێو برانی بنکەی سەرکردایەتیی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا
ئاب 18, 2020 20:37 Asia/Tehran
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بنکەی سەرکردایەتیی تیرۆریستانیان لە ئیدلەب خاپوور کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ئەم بنکەیە لە نزیک شارۆچکەی «ئەلشێخ بەحر» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئیدلەب دا بوو کە تیرۆریستان بە تەمابوون لەوێوە ھێرش بکەنە سەر بارەگاکانی سوپای سوریا لە باشووری ئیدلەب.
لەم ئۆپراسیۆنەدا کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی داعش کوژران و کەرەستەو تفاقەکانیشیان لەنێو برا.
ھەر لەم کاتەدا ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» دەستیان لە خەڵکی ئاوایی «ئەلەزەر» لە ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا کردەوە کە لە ئەنجام دا کەسێکی سڤیل کوژراو چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی «گرێ سپی» لە باکووری سوورسا لانیکەم چوار کوژراوو کۆمەڵێک برینداری لێ کەوتەوە.