ئاب 23, 2020 11:01 Asia/Tehran
  • گەییشتنی ٥٠ گەڵابەی چەک و چۆڵی سەربازیی ئەمریکا بە سووریا

سوپای ئەمریکا کاروانێکی داگری ٥٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازی و لۆجیستیکیی ڕەوانەی پارێزگای «حەسەکە»ی سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی کەرەشتەوتفاقی سەربازیی خۆیانیان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید»ی عێراق ڕەوانەی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کردووە.

سوپای ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ھەزاران گەڵاڵەبەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازی و لۆجیستیکیی ڕەوانەی حەسەکە کردووە ھەتا بە ھێزمەند کردنی ئامادە بوونی خۆی لەم ناوچەیەدا بە ھاودەستیی تاقمەکانی ھاوپەیمانی خۆی و ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە داکۆکییان لێ دەکات، نەوتی سووریا بەتاڵان بەرێت.

دەوڵەتی سووریا ئامادە بوونی ئەمریکا لە خاکی خۆی دا بە داگیرکاری و بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دەزانێت.

 

سەرپەیڤ