ئاب 26, 2020 23:11 Asia/Tehran
  • جەختی بەشار ئەسەدو فاڵح فەییاز لە سەر پێویستیی لەنێو برانی تیرۆریزم

سەرۆک کۆماری سووریاو سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەر گرینگایەتیی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ھاوکاریی ئابووری و ئاسایشتی جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە دیداری ڕۆژی چوارشەممەی «بەشار ئەسەد»سەرۆک کۆماری سووریاو «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە دیمەشق، ھەردووک لا ھێزمەند کرانی ھاوکاریی دوو لایەنە لە تەواوی بوارەکان و بەردەوامیی ڕێکخستن و ھاواھەنگی و ڕاوێژ لە پەیوەندی لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی ناوچەک و ھاوکاری لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزمیان بە پێویست زانی.

ئەسەد و فەییاز ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر لەنێو بردن و خاشەبڕ کردنی تیرۆریزم  ڕایانگەیاند: ئەو تیرۆریزمەی کە لە ئێستاداو ڕابردوودا بووەتە ھۆی کوێرەوەریی جەماوەری عێراق و سووریا خاشەبڕ دەکرێت.

سەرۆک کۆماری سووریاو  سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەر دەستوەرنەدانی وڵاتانی بیانی لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچەکەو ڕۆژئاوای ئاسیاش پێیان داگرت.

فاڵح فەییاز لە دیدارەکەدا، پەیامی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشی ئاراستەی بەشار ئەسەد کرد.

سەرپەیڤ