ئه‌یلوول 04, 2020 13:27 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

سوپای ئەمریکا جارێکی تر وێڕای پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، کاروانێکی کەرەستەی سەربازیی خۆی ڕەوانەی گردوپەڕی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،ئەم کاروانە سەربازییەی ئەمریکا داگری ٥٢ ترۆمبیلی سەربازی ھاوڕێ لەگەڵ کەرەستەو تفاقی ستراتژییە کە سوپای ئەمریکا ئاودیوی سووریای کردووە.

ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای بوارگەی «ئەلوالید» ئەم کەرەستانەیان گواستووەتەوە بۆ بنکە نایاساییەکەیان لە ناوچەی «ڕەمیلان»ی پارێزگای حەسەکە.

سوپای ئەمریکا بەرلەمەش ٥٠ گەڵابەی ھاوڕێ لەگەڵ کۆپتەرە سەربازییەکانی ڕەوانەی شاری «ئەلشەدادی» لە پارێزگای حەسەکە کردبوو.

بە قسەی سەرچاوە سوورییەکان ئەمریکا بە ناردنی کەرەستەوتفاقی سەربازیی تازە بەرەو بیرەنەوتەکانی پارێزگای حەسەکەی سووریا، بەنیازی یووژاندنەوەی بنکەکانی و ھەروەھا پێکھێنانەوەی تاقمە تیرۆریستەکان و گوشارھێنان بۆ دەوڵەتی دیمەشقە بەمەبەستی پێمل بوونی گەڵاڵەی «سەودای سەدە».

دەوڵەتی سووریا بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکردنی ئەو وڵاتەیە.

سەرپەیڤ