ئه‌یلوول 11, 2020 08:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ئیدلەبی سووریا

لە ھەڵمەتی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای سووریا بۆ سەر مۆڵگەی بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلەب، کۆمەڵێک لە تیرۆریستان کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، فڕۆکەیەکی شەرکەری سووریا شەوی پێنج شەممە بە ئەنجام دانی چەند ھەڵمەتێکی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلەبی سووریا، ژووری ئۆپراسیۆنی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەی خاپوور کرد کە لە ئەنجام دا لانیکەم ١١ تیرۆریست لەنێو چوون.

ئەم ھێرشە ئاسمانییە دوای ناسکردنی ژمارەیەکی زۆری ترۆمبیلی تیرۆریستان لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای شاری ئیدلەب کە بڕیار وا بوو شوێنی کۆبوونەوەی ھەردووک تاقمە تیرۆریستەکەی «بەرەی نوسرە»و «حەراسەددین» بێت، ئەنجامی گرت.

پارێزگای ئیدلەب دواپێگەی تیرۆریستان لە سووریادا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ