رووسیا پێگه‌ی سه‌ربازیی خۆی له قامشلۆ پته‌وتر ده‌کات
رووسیا ٣٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و پێداویستیی لۆجیستیکی ره‌وانه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌کانی کرد له شارۆچکه‌ی قامشلۆی باکووری رۆژئاوای سووریا .
سه‌رچاوه خۆجێیه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که دوێنێ کاروانێکی سه‌ربازیی رووسیا که له نزیکه‌ی ٣٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی پێکهاتبوو له شاری ره‌ققه‌وه به‌ره‌و شارۆچکه‌ی ته‌بقه که‌وتووەته رێ.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بە ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، ئه‌م کاروانه سه‌ربازییه له رێگای M4 که عه‌ین عیسا و ته‌ل ته‌مر به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به‌ره‌و شارۆچکه‌ی قامشلۆ رۆیشتووه.
کاروانه‌که که پێکهاتووه له ژماره‌یه‌ک زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ و چه‌ند بارهه‌ڵگرێک که هاوکاری لۆجیستیکیان هەڵگرتووە، چووه‌ته خاڵی سه‌ربازی رووسیا له فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆ که ده‌که‌وێته باشووری رۆژئاوای شارۆچکه‌که.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن نزیکه‌ی ٧٥ سه‌ربازی رووسیا له‌گه‌ڵ کاروانه‌که‌دا بوون.