ئه‌یلوول 17, 2020 13:24 Asia/Tehran
  • ڕووسیا داوای لە تورکیا کردووە ئامادە بوونی لەشکرییەکانی لە سووریا کاڵتر کاتەوە

شاندێکی ڕووسیا بە ئامادە بوونی لە بینای وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە ئانکارا داوا لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات کە ئامادە بوونی لەشکرییەکانیان لە خاکی سووریا کاڵتر کەنەوە.

ئاژانسی نۆڤێستیی رووسیا لەراپۆرتێکدا  ڕایگەیاندووە: لەدانوستانەکانی رۆژی چوارشەممەی نێوان تورکیا و رووسیا لەبارەی ناوچەکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئیدلەبی سوریا، باس لە کەمکردنەوەی ئاستی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لەو ناوچەیە کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە رووسییەکە لە سەرچاوەیەکی تورکییەوە گواستویەتییەوە، رۆژی سێشەممەی ڕابردوو شاندێکی تەکنیکیی رووسی لە سەردانی بینای وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە ئانکارای کردووە و پێشنیاری کەمکردنەوەی ژمارەی خاڵە سەربازییەکانی تورکیای لە ئیدلەب کردووە.ھەڵبەت وا دیارە ھەتا ئەم کاتە لەم پەیوەندییەدا ھیچ ڕێککەونتێک مسۆگەر نەنکراوە. 

ھەر لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە دوای رەتکرانەوەی پێشنیاری کەم کردنەوەی خاڵە سەربازییەکان لە لایەن تورکیاوەو  پێداگری لەسەر هێشتنەوەیان ، بڕیاردراوە ژمارەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا کەم بکرێتەوە وچەکە قورسەکانیش بکێشێتەوە .

جێگای ئاماژەیە کە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا پێشتر لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو کە رۆژی چوارشەممە لەبارەگای وەزارەتی بەرەڤانی لە ئانکاترا ، شاندی سەربازیی تورکیا و رووسیا تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئیدلەب کۆدەبنەوە .

سەرپەیڤ