ئه‌یلوول 18, 2020 20:30 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی تورکیا لەبارەی کۆبونەوەی نێوان نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و مەزڵوم کۆبانی

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانی خۆی لە مەڕ کۆبونەوەی نێوان مەزڵوم کۆبانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانی دەربڕی.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە: ئێمە نیگەرانین لە کۆبونەوەی نێوان «ڤێرجینا گامبا » نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێ چەکدارییەکان، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆبونەوەکەی وەک لادان لە بنەماکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لێکداوەتەوەو ڕایگەیاندووە، وا ھەڵدەگرێ کە نەتەوە یەکگرتوەکان دەستبەجێ سەبارەت بە کۆبونەوەکە ڕوونکردنەوەی پێویست بدات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسیارن بەرامبەر کوژرانی ٤٠هەزار کەس لە شەڕی ٣٠ ساڵەی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.

سەرپەیڤ