ئه‌یلوول 18, 2020 20:47 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: گرێبەستی نەوتیی میلیشیا کوردەکان لەگەڵ ئەمریکا نایاساییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جارێکی تر گرێبەستی نێوان ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکای بە تاڵان کردنی نەوتی سووریا لێکدایەوەو ئیدانەی کرد.

«سێرگێئی لاڤرۆف» ئەمڕۆ ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ڕیانۆڤێستی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەو گرێبەستە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە، وتیشی: واشێنگتۆن کوردەکان بۆ جیا بوونەوەی ھەڵدەخڕێنێ و ڕێگرە لە بەردەم خواستی ئاساییەکەیان لەمەڕ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا.

لاڤرۆف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا خەریکی ئاڵۆزتر کردنی کێشەی کوردە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا، وتیشی: ڕەوشتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی چۆمی فۆرات لە بەر جێگیر بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لەوێ جێگای نیگەرانییە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: لە ڕووی سەروەریی خاکی سووریاوە، ئامادە بوونی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزتر بوونی کێشەی کوردەکان.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا تاڵان کردنی نەوتی ئەو وڵاتە نەبێت ھیچ ئامانجێکی دیکەیان نییەو بەم رووانەش کۆتایی بەو ئامادە بوونە ناتیاساییەیان دەھێنێ.

سەرپەیڤ