تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • جەختی ڕووسیا لە سەر شکست ھێنانی تۆکمەوتەواوی داعش لە سووریا

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەیان ھەزار تیرۆریستی داعشی کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سێرگێئی شایکۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ڕووسیا لە سووریا و پاڵپشتی کردن لە سوپای ئەو وڵاتە ١٣٣ھەزار تیرۆریستی داعشی لە سووریادا کوژراون.

ناوبراو بە بۆنەی پێنجەمین ساڵگەڕی دەست پێ بوونی ھەڵمەتەکانی ڕووسیا بە سووریا وتیشی: بە درێژایی ئەم پێنج شاڵە تاقمی تیرۆریستی داعش لە سووریا بەتەواوی خاشەبڕکراون.

بە قسەی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا، سوپای سووریا بە پۆشتیوانیی ھێزی ئاسمانیی ڕووسیا ھەزارو ٢٤ ناوچەی لە سووریا لە بوونی تیرۆریستان ڕاماڵیوەو لە سەدا٨٨ی خاکی ئەو وڵاتەی خستووەتەژێر ڕکێفی دەوڵەت.

«شایکۆ» ھەروەھا وتیشی: ٨٦٥ سەرکردەی تیرۆریستانیش لە ڕەوتی ئەم ھەڵمتانە کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ ھەزار مۆڵگەی تیرۆریستان و ژێرخانەکانی ژێر ڕکێفیان لە سووریا لەنێوبراوە.

سەرپەیڤ