تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 12:37 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «بەشار ئەسەد» لە عەرەبستان

سەرۆک کۆماری سووریا داکۆکی بەربڵاوی عەرەبستانی سەعودی لە تیرۆریستانی بە ھۆکاری داگیرکرانی ناوچەگەلێکی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە زانی لە ساڵی ٢٠١٤ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا وتی: عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٤ بە ھاوبەشیی قەتەر، ئەمریکا، بریتانیاو فەرەنسا پشتگرییان لە تیرۆریستانی سووریا کرد کە ئەمەش بووە ھۆی داگیرکرانی ناوچەگەلێکی زۆرلە خاکی سووریاو زیانی گیانی و ماڵی لە خەڵکی ئەم وڵاتە.

«بۆسینە شەعبان» ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەدیش بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاودیوکردنی تیرۆریستان بۆ سووریا لە لایەن تورکیاو بە بارەبووی عەرەبستانی سەعودی ئەنجامی گرت، وتیشی: ئامانج لە ھەڵایساندنی شەڕ لە لایەن عەرەبستانی سەعودییەوە لە یەمەنیش، فرۆشرانی چەک و چۆڵی ئیسرائیلی و دەستخرانی قازانجی زۆروزەبەن بە ھۆی کۆمپانیاکانی چەک چێکەرەوەیە.

«بۆسینە شەعبان» ھەروەھا ڕخنەی لە سەرۆک کۆماری تورکیاش گرت و وتی: «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» خەریکی گێڕانی ھەمان ڕۆڵە لە «قەرەباغ»یش داو لە پاڵ کۆماری ئازەربایجان دژی ئەرمینیا ھێزەکانی قنج کردووەتەوە.

سەرپەیڤ