تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 09:18 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە شاری «دەرعا»ی سووریا

میدیاکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە شاری «دەرعا»ی ناوەندی پارێزگای «دەرعا» ھەڵکەوتوو لە باشووری شووریا.

ھەواڵدەریی سووریا«سانا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە تەقبنەوەکە لە ناوچەی «ئەلسەبیل»ی شاری «دەرعا» ڕووی داوەو ھێندێک ڕاپۆرتیش سەبارەت بە بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵک بڵاو بووەتەوە.

«سانا» وردیاتێکی لەوە زیاتری باس نەکردووە.

کەناڵی سووریی «ئەلئەخبارییە»ش ڕایگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەیەکی قورس لە شاری درعای سووریا بیستراوە.

ھەواڵدەریی سپۆتنیکیش بە گێڕانەوە لە پەیامنێرەکەی ڕایگەیاندووە: ڕووداوەکە لە بەر تەقینەوەی بۆمبایەک قەوکاوەو دوو برینداری لێ کەوتووەتەوە.

دوابەدوای تەقینەوەکە، ترۆمبیلیلەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ خۆیانیان گەیاندووەتە ئەو شوێنەو ھێزەکانی ئاسایشتیش سوێنی تەقینەوەکەیان گەمارۆ داوە.

پارێزگای «دەرعا» لە باشووری سووریادا ھەر لە سەرەتا سەرھەڵدانی قەیرانی ئەم وڵاتەوە گۆڕەپانی نێکھەڵچوونی توندی نێوان سوپای سووریاو تیرۆریستان بووە.

سەرپەیڤ