تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 14:36 Asia/Tehran
  • ئەمریکا خەریکی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی تارەیە لە سووریادا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕۆژی دووشەممە باسی ھەنگاوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە مەڕ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تازە لە ناوچەکانی ژێرڕکێفی ئەم وڵاتە لە سووریا.

ھەواڵدەریی سپۆتنیک ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا لە ئێستادا خەریکی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی تازەیە لە ناوچەی «ئەلباغوز» لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاگەیاندنی سپۆتنیک ھەنگاوە سەرەتاییەکانی چێکردنی ئەم بنکە نایاساییە لە خاکی سووریا بە ئامادە کردنی فڕگەیەک بۆ کۆپتەرەکان ھەڵگیراوە ھەتا لەم ڕێگایەوە کەرەستەو تفاقی پێویست بۆ ئەم ناوچەیە بگوازرێنەوە.

ھەرلەم کاتەدا سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە، سوپای ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک لە چەکدارانی ھەسەدەی لە گردوپەڕی شوێنی چێکردنی بنکەکە جێگیر کردووە.

کاربەدەستانی سووری گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ئەو چەشنە ھەنگاوانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە خاکی سووریا بە واتای داگیرکاری دێتە ئەژمار.   

سەرپەیڤ