تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 17:42 Asia/Tehran
  • سەردانی بەشار ئەسەد بۆ ناوچە زیانوێکەوتووەکانی گردوپەڕی «لازقیە»

سەرۆک کۆماری سووریا دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ناوچەگەلێکی پارێزگای «لازقییە»، بۆ ئاگادار بوونەوە لە ئاستی زیان و پێداویستیی خەڵک، سەردانی ئەو ناوچانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی مەیادین، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی بەسەرکردنەوەی گوندی «بلوران» لە گردوپەڕی باکووری «لازقییە»ی ڕۆژدائای ئەم وڵاتە و ناوچەکانی دیکە، ئاگرکەوتنەوەکانی بە کارەساتێکی نیشتیمانی لە ئاستی مرۆڤی و ئابووری دا ناوبرد.

سەرۆک کۆماری سووریا ئالنگاری و زیانەکانی بە گەورە ناوزەد کردو وتیشی: سەرچاوەی دراڤیی پێویست بۆ داکۆکی کردن لە لێقەوماوان دابین کراوە.

ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژھەڵاتی لازقییە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێ کراوە گەییشتووەتە گوندەکانی دەوروبەریش. ھۆکاری ئەو ڕووداوە ھێشتا ڕوون نەبووەتەوە بەڵام ھێندێک لە گوندەکانی ئەو مەڵبەندە چۆڵ کراون.

 

سەرپەیڤ