تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 20:47 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەنگاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژی خەڵک و دەوڵەتی سووریا

یەکێتیی ئەورووپا ھاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی لە ئاراستەی پشتگری کردن لە تاقمە تیرۆریستەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەپاندنی بایکۆت بە سەر حەوت کاربەدەستی باڵای سووریای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا باسی سەپاندنی بایکۆت بە سەر حەوت کاربەدەستی باڵای سووریای کردو ڕایگەیاند: بە سەپاندنی بایکۆتی تازە، پێڕستی تێکڕای ئەو کاربەدەستانەی سووری کە دەست گرتن بە سەر دارایی و قەدەغەی گەشت کردن بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەیانگرێتەوە، دەبنە ٢٨٩ کەس.

لە بەیاننامەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەم بایکۆتانە ھەروەھا کۆمپانیا بازرگانییەکان و ئەو چالاکە ئابوورییانە دەکاتە ئامانج کە لە شەڕی سووریا قازانجی دراڤی دەکەن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتووە: یەکێتیی ئەورووپا پابەند دەبێ بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی پاوەجێ و سیاسی لە پەیوەندی لەگەڵ تێکھەڵچوونەکان لە سووریا بە گوێرەی بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بەیاننامەی ژێنێڤی ساڵی ٢٠١٢.

یەکێتیی ئەورووپا لە نۆ ساڵ لەمەبەرەوە بایکۆتەکانی خۆی بە سەر دەوڵەتی سووریادا سەپاندووەو ھەموو ساڵێکیش درێژی دەکاتەوە.

سەرپەیڤ