تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 21:00 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی کۆمەڵێک لە زیندانییەکان لە لایەن «ھەسەدە»وە

هێزەکانی سوریای دیموکرات«هەسەدە» سەدان زیندانیی ئازاد کرد کە یان بۆخۆیان داعش بوونەو یان پەیوەندییان بەم تاقمە تیرۆریستییەوە ھەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ئامینە عومەر»، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە، ئەوانەی ئازادکراون خەڵکی سوریان و ئەگەرچی مامەڵەیان لەگەڵ داعش هەبووە، بەڵام هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە، ئەوانە نیوەی حوکمەکەیان تەواو کردوەو هەشیانە هەمووى تەواو کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ئازادکردنی ئەو زیندانیانە لەسەر داوای سەرۆک هۆزە عەرەبەکان بووە و بە ئازادکردنیشیان فشاری سەر زیندانە قەرەباڵغەکانیان کەمتر دەبێتەوە و هاوکات پەیوەندى نەتەوەکانى باکورى سوریا بەهێزتر دەکات.

بریارە لە چەند رۆژى داهاتوودا ٢٠٠ زیندانیی دیکەش کە عەرەبی خەڵکى «ڕەقە»و «دێرۆزوور»ن، لە زیندانەکانى «ھەسەدە» ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە بۆنێو بنەماڵەو کەس وکاریان.

سەرپەیڤ