تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 17:37 Asia/Tehran
  • دەنگۆی ناکۆکی و ڕاوەستانی دانوستان لەنێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا رەتکرایەوە

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: دانوستانی کوردی-کوردی درێژەی پێدەدرێت.

«نافیع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری کوردپرێس کە ئایا گفتوگۆکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد (PYNK) ڕاوەستاون؛ ڕایگەیاند: هیچ ناکۆکیێک لەنێوان لایەنەکاندا بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان بوونی نییە.

ناوبراو گوتیشی : بابەتەکە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی "زەهرا بیل" کە نێردەی ئەمریکایە لەم دانوستانانەدا دوا کەوتووە و پەیوەندیی بە لایەنە کوردیەکانەوە نییە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا جەختی کردەوە: دانوستانەکان لەسەر ڕێچکەی پێشووی خۆی درێژەی هەیە و ئێمە چاوە ڕوانی ئەوەین کە ئەمریکا یان نوێنەرێکی نوێ بناسێنێت یان ئەوەی کە زەهرا بیل بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی خۆی بۆدرێژەدان بە دانوستانەکان.

پێشتر باسنیووز هەواڵی ڕاوەستانی دانوستانەکانی بڵاو کردەوە ئەوەش بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی نوێنەری ئەمەریکا لە دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکانی سووریا.

سەرپەیڤ