تشرینی دووه‌م 06, 2020 15:29 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ڕووسیاو ئێران و تورکیا بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاستانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی بەردەوامیی ھاوکاریی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاستانە بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ماریا زاخارۆڤا» ڕۆژی پێنج شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووسیا لەگەڵ پارێزرانی ڕەوتی ئاستانەدایە بۆ ئاسانکاری لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا، وتیشی: مۆسکۆ بایەخێکی زۆر دادەنێ بۆ ئاستی ھاوکاریی نێوان ئەم سێ وڵاتە دەستەبەر کارە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سووریا.

«زاخارۆڤا» وتیشی: ڕووسیا لە سەر ھاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاستانە بەردەوام دەبێت.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ەوە بە دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیا بە مەبەستی چەسپێندرانی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ