تشرینی دووه‌م 06, 2020 17:56 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: بایکۆت ڕەوشتی ئابووریی سووریا خراپتر دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئاشکرا کردنی کاریگەریی بایکۆتەکانی دژی سووریا لە سەر ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە، جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاوارەکانی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلئەخبارییەی سووریا، «ماریا زاخارۆڤا»  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی ئابووریی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی سووریا دەبێتە ھۆی توندبوونەوەی ڕەوشتی دژواری ئابووری و کۆمەڵایەتیی و لە سەر ڕێگای بنیاتنانەوەو یارمەتیدانی شارومەندانی ئەم وڵاتە لەمپەر قوت دەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەرپاکرانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاوارەکانی سووری، داوای لە وڵاتانی ناوچەکەو دانەزراوە ھاوپەیوەندەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە وەڵامی ئەرێنیی بانگێشتنەکەی دەوڵەتی سووریا بدەنەوە.

لە کاتی دەست پێ بوونی قەیرانی سووریا بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تەنگ کردنەوەی ئاڵقەی سیاسی و ئابووریی دژی دیمەشق، ڕەوشت و باری گوزەرانی خەڵکی سووریایان دژوارتر کردووە.

سەرپەیڤ