تشرینی دووه‌م 10, 2020 11:47 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە سووریا: بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئاوارەکان، شکست ھێنانی پڕوپاگەندەی ڕۆژئاوایە

باڵوێزی ڕووسیا لە دیمەشق،بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئاوارەکانی بە نیشانەی شکست ھێنانی پڕوپاگەندەی ڕۆژئاوا دژی سوویا زانی.

«ئلێکساندەر یەفیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە دیمەشق،ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی سووریی «ئەلوەتەن» وتی: کۆبوونەوەی ئاوارەکانی سووریا بڕیارە چوارشەممەی داھاتوو لە دیمەشق بەڕێوە بچێت و کۆبوونەوەکەش لە ئاراستەی دیاری کرانی چارەنووس و تەناھیی تەواوی خەڵکی سووریا بە تایبەت سوورییەکانی دانیشتووی دەرەوەی ئەم وڵاتەیە.

«یەفیمۆف» وتیشی: کۆبوونەوەی ئاوارەکانی سووریا ئەو ھەلە بۆ دیمەشق دەڕەخسێنێ ھەتا ئەو سوورییانەی کە بە ڕاستی حەز بە گەڕانەوە دەکەن و کەچی لە بەر ھێندێک ترسی ساختە پێیان ناکرێ، بناسێت .

ئەم دیپلۆماتەی ڕووسیا وتیشی: ئەم دانیشتنە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕاست بوونی ئەو دروشمانەی بڕێک لەو وڵاتانەیە کە وایان دەنواند کە گوایە بەرژەوەندیی گەلی سووریایان بەلاوە گرینگە.

سەرپەیڤ