تشرینی دووه‌م 10, 2020 15:08 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی سووریا لەگەڵ بەشداریی تورکیا لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکان

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا باسی نەیارەتیی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ بەشداریی تورکیا لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی «ڕای ئەلیەوم»، «ئەیمەن سوسان» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: دەوڵەتی دیمەشق لە تەواوی وڵاتانی جیھان بێجگە لە تورکیا بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بانگێشتنی کردوە، بەڵام ناتوانێ لە دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا چاوەڕوانی ھەنگاوێکی ئەرێنی بکات.

«سوسان» وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین لە بەشداریی وڵاتانێکی وەک ئێران، ڕووسیا، لوبنان، عوممان و پاکستان لەم کۆنفرانسەدا، وتیشی: ئەم وڵاتانە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا گرینگایەتییەکی زۆریان ھەیە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ھەروەھا وتیشی: بە سەرنجدانی ئەمەی کە دەوڵەتی دیمەشق ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ وڵات دەخاتە گەڕ، وا ھەڵدەگرێ کە بایکۆتە یەک لایەنەکان بە مەبەستی خۆش کردنی بەستێنی پێویست بۆ گەڕانەوەی واوارەکان و بنیاتنانەوەی وڵات، ھەڵوەشێنەوە.

بە پێی ئەم ڕاپرتە زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی سووریا لە بەر شەڕو پێکدادان ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ ھێڵاوە.

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا  بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی ١١و ١٢ی ئەم مانگە زایینییە لە دیمەشق دا بەڕێوە بچێت.

 

سەرپەیڤ