تشرینی دووه‌م 10, 2020 18:46 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنفرانسی تایبەت بە ئاوارەو پەناخوازانی سووریا بەشداریی ناکات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم یەکێتییە و وڵاتانی ئەندامی لە کۆنفرانسی پەناخوازانی سووری بەشداری ناکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە بانگەشەی کرد کە گەڕانەوەی بەرتەسکی شارومەندانی سووری لە ڕابردوودا دەربڕی ئەو لەمپەرو ھەڕەشە جۆربەجۆرانەیە کە ئاوارەکان و پەناخوازان لە نێوخۆی ئەو وڵاتەدا لەگەڵی دا بەرەوڕوون.

خزمەتی سەربازیی زۆرملی، ڕاپێچ کردنی بە گۆترە، ئەشکەنجە، توندوتیژو ئازاردانی جەستەیی، ھەڵاواردن لە دابین کردنی ماڵ و خزمەتگوزاریی لاواز لەو ھەڕەشانەن کە «بۆرڵ» لە بەساننامەکەی دا بانگەشەی کردوون.

دیمەشق ڕایگەیاندووە کە لە تەواوی وڵاتان بێجگە لە تورکیا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاوارەو پەناخوازانی سووری بانگێشتنی کردووە.

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا  بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی ١١و ١٢ی ئەم مانگە زایینییە لە دیمەشق دا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ