تشرینی دووه‌م 10, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئێران و سووریا لە ھەڵوێستی دووفاقانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پرسە مرۆڤییەکان

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و سەرۆک کۆماری سووریا لە ھەڵوێستی دووفاقانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پرسە مرۆڤییەکانی سووریاو لەمپەر نانەوەیان لە مەڕ بەڕێوەچوونی «کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکان» لە دیمەشق ڕەخنەیان گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «عەلی ئەسغەر خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بە مەبەستی ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سووری و ھەروەھا بەشداری لە «کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکان» لە دیمەشق دا بەسەر دەبات، لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا دیداری کرد.

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لەم دیدارەدا، «کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکان»ی بە دەستپێکێکی باش زانی بۆ کەم کردنەوەی خەم و پەژارەی ئاوارەکانی سووریا، متمانەچێکردن و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت لە سووریادا.

«خاجی» ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی چارەسەریی قەیرانی سوریا لە ڕێگای سیاسییەوە، لە سەر بەردەوامی دان بە چالاکییەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا پێی داگرت.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریاش تیشکی خستە سەر داکۆکییەکانی ئێران لە خەڵک و دەوڵەتی سووریاو جەختی کرد: «کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکان» دەتوانێ بنەمایەکی باش بێت بۆ بەردەوامی ھەوڵی مرۆڤ دۆستانەو دەستپێکی بنیاتنانەوەو گەڕاندنەوەی ئاسایشت و تەناھی بۆ جەماوەری سووریا.

«کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەمەڕ گەڕانەوەی ئاوارەکان» سبەینێ چوارشەممە لە دیمەشق دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ