تشرینی دووه‌م 13, 2020 01:00 Asia/Tehran
  • داخوازیی عێراق لەمەڕ گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەب

کارداری کاتیی باڵوێزخانەی عێراق لە دیمەشق بە نوێنەرایەتی لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەب بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «یاسین شەریف» کارداری کاتیی باڵوێزخانەی عێراق لە سووریا لە سەر چارەسەریی قەیرانی سووریاو دەستوەرنەدانی وڵاتانی دیسکە لە کاروباری ئەم وڵاتە پێی داگرت.

«شەریف» بەشداریی شاندەکەی عێراق لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریای لە دیمەشق بۆ چوارچێوەی سیاسەتی عێراق لە مەڕ پاسەوانی کردن لە سەروەریی خاک و دەستەڵاتی جەماوەری سووریا گەڕاندەوەو وتیشی: بەغدا ھەموو کات لە گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئاوارەکانی سووریا و ھەروەھا ڕێگاچارەی سیاسی داکۆکی دەکات.

بە قسەی کارداری کاتیی باڵوێزخانەی عێراق لە سووریا، نزیکەی ٢٥٠ ھەزار ئاوارەی سووری لە عێراق دا دەژین کە ھەر وەک شارومەندانی عێراقی خزمەتیان دەکرێت.

سەرپەیڤ