تشرینی دووه‌م 13, 2020 01:19 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی «کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا»وپێداگرتن لە سەر پارێزرانی دەستەڵات و سەروەریی خاکی سووریا

بەشدارانی «کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا» لە سەر ھاوکاریی کۆمەڵگای جیھانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا و پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی سووریا پێی داگرت.

«کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا» کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە دیمەشق دەستی پێ کرا، ڕوێنێ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی مەیادین، لە بەیاننامەی کۆتایی «کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا» لە دیمەشق وێڕای پێداگرتن لە سەر یارمەتی دانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان ھاتووە: کۆمەڵگای جیھانی دەبێ لەم بوارەدا ھاوکاری بکات.

لەم بەیاننامەیەدا داسەپێندرانی ھەرچەشنە بایکۆتێ کی یەک لایەنە و نایاسایی دژی سووریا بەتایبەت لە چاخی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەت کراوەتەوە.

بەشدارانی کۆبوونەوەکە ھەروەھا جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە قەیرانی سووریا ھیچ  ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییەو جەماوەری سووریا دەبێ بۆخۆیان چارەنووسیان دیاری بکەن.

لە بەیاننامەکەدا لە سەر بەردەوام کرانی خەباتی دژی تیرێریزم ھەتا لەنێوچوونی یەکجاریی تەواوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەش جەخت کراوەتەوە کە ناویان لە پێڕستی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا تۆمارکراوە.

سەرپەیڤ