تشرینی دووه‌م 17, 2020 08:02 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی گردبوونەوەی دژی ئەمریکی لە قامیشلیی سووریا

دانیشتووانی قامیشلیی سەربە پارێزگای حەسەکەی سووریا بە بەرپاکردنی گردبوونەوەیەک، جەختیان کرد لە نەیارەتی کردنیان دژی بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان.

بە پێی ڕاپۆرتی سانا، دانیشتووانی شاری قامیسلیی سووریا ڕۆژی دووشەممە بە بەرزکردنەوەی پارچەنووسگەلێک بوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان ئیدانەکردو ڕایانگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکی بە بەردەوام کردنی بوونی داگیرکارانەیان لەم ناوچانەدا، سامان و سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا تاڵان دەکەن.

سەرۆک ھۆزەکان و خێڵەکانی سووریاش بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە گردوپەڕی قامیشلی جەختیان کرد، مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێشێلکردنی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی وڵاتە.

خێڵەکانی سووریا پێشیان داگرت، جەماوەری سووریا ھەتا گەییشتن بە سەرکەوتن و دەرپەڕاندنی تیرۆریستانی ئەمریکی بە خۆڕاگری دەمێننەوە.

 

سەرپەیڤ