تشرینی دووه‌م 17, 2020 21:13 Asia/Tehran
  • درکێندرانی دیداری فەرماندەرانی ڕژێمی زایونی لەگەڵ نەیارانی سووری

کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی ئیسرائیل باسی دیداری دوو فەرماندەری سوپای ڕژێمی زایونییان کردووە لەگەڵ نەیارانی سووری

کەناڵی تەلەفزیۆنیی «کان»ی ئیسرائیل ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:« تەمیر ھایمان» سەرۆکی بەشی ھەواڵگریی سوپای ڕژێمی زایونی و «گادی ئایزێنکۆت» سەرۆکی پێشووی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەم ڕژێمە لە ساڵی ٢٠١٣ چاویان بە نەیارانی سوری کەوتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەوت یاڵ لەمەوبەرو لە گەرمەی شەڕی نێوخۆیی سووریا، «تەمیر ھایمان» چاوی بە نەیارانی سووری کەوت و تیپەکەی ژێرفەرمانیشی لە مەشقەکاندا بۆ بەرنگار بوونەوەی لەشکریانی سوپای سووریا بەشدارییان کردووە.

پێشتریش بڕێک لە میدیاکانی زایونی ڕایانگەیاند بوو،«موشە یەعالون» کە پۆستی وەزارەتی ڕژێمی زایونیی لە ساڵی ٢٠١٣ ھەتا مای ٢٠١٦ بە ئەستۆ بووە، چاوی بە نەیارانی سووری کەوتووە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان، سووریا دەکاتە ئامانج و گەلێک لە فەلەستینی داگیرکراودا چارەسەریی بۆ بریندارانی نەیاری سووری ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ