تشرینی دووه‌م 20, 2020 20:49 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: بارودۆخی بەشێکی زۆری سووریا جێگیر بووە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دیداری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا وتی: بارودۆخ لە زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتە جێگیر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئینتێرفەکس، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «گییەر پیدرسۆن»  نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: ڕەوتی چارەسەریی ڕەوشتی ئەم وڵاتە سەرباری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە بەردەوامی خەریکی پێشەوە چوونە.

«لاڤرۆف» وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی کاراکردنی زیاتری میکانیزمەکان بۆ چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا وتیشی: ھێشتاش مۆڵگەی تیرۆریستان لەم وڵاتەدا ماونەتەوەو خەباتی دژی تیرۆریستان ھەر گرینگە.

پیدرسۆن ڕۆژی چوارشەممەش چاوی بە «میخاییل بۆگدانۆف» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ کەوت و سەبارەت بە بەردەوام کرانی چالاکیی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا و ھەنگاوی پێویست بۆ خۆش کردنی بەستێنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە ڕاوێژی لەگەڵدا کرد .

سەرپەیڤ