تشرینی دووه‌م 27, 2020 17:12 Asia/Tehran
  • ناسێندرانی باڵوێزی تازەی سووریا لە ئێران

«شەفیق دیوب» وەکو باڵوێزی تازەی سووریا لە ئێران ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، «شەفیق دیوب» لە بەردەم «بەشار ئەسەد»، سەرۆک کۆمارو «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا سوێتڕی خوارد.

«دیوب» بەرلەمە باڵوێزی سووریا لە ئۆردۆن و بەڕێوەبەری بەشی ئاسیای وەزارەتی دەرەوەی سووریا بووە.

بەرلەمە «عەدنان حسەین مەحمود» باڵوێزی کۆماری عەرە بیی سووریا بوو لە تاران.

«فەیسەڵ میقداد»یش ئەمڕۆ ھەینی بە سوێند خواردن لە بەردەم «بەشار ئەسەد» بە فەرمی بوو بە وەزیری دەرەوەی سووریا.

سەرپەیڤ