تشرینی دووه‌م 29, 2020 21:04 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە ناوچەکانی ژێر رکێفی تورکیا لە باکووری سوریا

تەقینەوەی ماتۆڕسیکلیتێکی بومبڕێژکراو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری رۆژاوای تورکیا لانیکەم سێ کوژراوی لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە ، ئەم ماتۆڕسیکلیتە بومبڕێژکراوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری جسر شغور ھەڵکەوتوو لە رۆژاوای پارێزگەی ئیدلبی سوریا تەقیوەتەوە . 

ھەندێ سەرچاوە رایانگەیاند ھەرسێ کوژراوەکە لەم تەقینەوەدا منداڵ بوون و زیانیش گەیشتووە بە ماڵ و سامانی خەڵک . 

حکومەتی سوریا ئامادەبوونی تورکیا وھێزەکانی سەربەو وڵاتە لە خاکی سوریادا بە داگیرکەری دەزانێ و لەسەر پێویستیی چوونەدەری ئەوان جەختدەکاتەوە . 

لە ھەمان کاتدا کەناڵێکی دەنگوباسی سوریا رایگەیاند ، کوڕیژگەیەک بە ھوی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بە تورکیا لە گوندی ئەبووحەریج ھەڵکەوتوو لە دەوربەری سەلمیە ی پارێزگەی حەما لە رۆژاوای سوریا کوژراوە . 

سەرپەیڤ