کانونی یه‌که‌م 25, 2020 11:26 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانێی بەرگریی ئاسمانیی سووریا لەگەڵ ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی

بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بەرنگاری ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی ایونی بۆ سەر شاری «مەسیاف» لە پارێزگای «حەماە» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە بووەوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە چەندین موشەکی بەبەرزایی شاری «مەسیاف» پێ و شوێن گرتووەو لەنێوی بردوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی سانا،ئەم موشەکانە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل و لە باکووری شاری تەرابلۆسی لوبنانەوە ھاوێژراون.

ھەواڵدەریی سپۆتنیکیش ڕایگەیاندووە، ناوەندێکی توێژینەوە لە شاری «مەسیاف» ئامانجی ئەو ھێزشە موشەکیانە بووە.

وەک سپۆتنیک باسی کردووە ئەو موشەکانە تەنیا زیانی ماددیان لێ کەوتووەتەوە..

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان مۆڵگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج. 

سەرپەیڤ