کانونی یه‌که‌م 29, 2020 20:15 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ھاوکاری لەگەڵ ئێراندا لە بارەی ڕەوتی «ئاستانە»وە لەو دەستکەوتە گرینگانەی ٢٠٢٠ بوو

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای دەرکردنی بەیاننامەیەک، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلیشی لە بارەی کردەوەی ئەم وڵاتە لە بواری نێونەتەوەیی ، لەوانە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا، ناتۆ، یەکێتیی ئەورووپا، چین و ھەروەھا ھاوکاریی دەرەوەیی بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «تاس»، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھاوکاریی مۆسکۆ و تاران و ئانکارا لە ڕەوتی ئاستانە  لەو دەستکەوتە گرینگانەی ساڵی ٢٠٢٠ بووە، وتیشی: ھاوکاری لەگەڵ ئێران و تورکیا لە ئاستانە یارمەتیی سەقام گرتنی ڕەوشتی سووریای داوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ڕووسیا ئامادە بوونی خۆی بۆ ھاوکاریی سودمەند لەگەڵ ئەمریکادا پیشان داوە، بەڵام لەو باوەڕەش دایە کە ئەم ھاوکارییە دەبێ لە سەر بنەمای ڕێزناتن لە بەرژەوەندیی یەکتر ئەنجام بگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ھەروەھا ڕایگەیاند: وتووێژەکانی ڕووسیاو چینیش لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا، بووەتە ھۆکارێکی پاوەجێکار لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکاندا.

سەرپەیڤ