کانونی یه‌که‌م 31, 2020 09:23 Asia/Tehran
  • بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرنگاری کەرەستە ھێرشبەرەکان لە ئاسمانی دیمەشق دا دەبێ تەوە

میدیاکانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی بەرنگار بوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سووریایا لەگەڵ کەرەستە ھێرشبەرەکانیان کرد لە ئاسمانی دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا، ژمارەیەک کەرەستەی ھێرشبەری لە ئاسمانی دیمەشق دا پێ و شوێن گرتووەو لەنێوی بردوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا بەرنگاری موشەکەکانی ڕژێمی زایونی بووەتەوە لە ناوچەی «زوبدانی» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای دیمەشق.

ھێشتا لە بارەی وردیاتی ئەم ڕووداوە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل تر بڵاو نەبووەتەوە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان ھێرش دەکاتە سەر مۆڵگەی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا.

سەرپەیڤ