کانونی دوھەم 05, 2021 12:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییە بۆ سەر «دێرۆزوور» و «حەما»ی سووریا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ھێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەی بۆ سەر پاسێک و چەند تانکەرو ترۆمبیل لە پارێزگاکانی «دێرۆزوور» و «حەما»ی بە توندی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھێرشی تیرۆریستیی سەر گردوپەڕی «دێرۆزوور» و «حەما» کە ھاوکات بوو لەگەڵ ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا، دەربڕی پەیوەندیی نێوان تاقمە تیرۆریستەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی و ئەمریکاو تورکیایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە، دوژمنان بە لەمپەر قوت کردنەوە لە سەر ڕێگای گەڕانەوەی ئاسایشت و سەقام بۆ سووریا بە نیازن قەیرانی ئەم وڵاتە درێژە پێ بدەن، بەڵام دیارە گەل و سوپای سووریا زیاتر لە ڕابردوو بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی دوژمنان خۆڕاگری دەنوێنن و دەستەڵات و سەروەریی وڵات دەپارێزن.

تاقمە تیرۆریستەکان ڕۆژی دووشەممە ھێرشیان کردە سەر تانکەرێکی ھەڵگری سووتەمەنی و پاسێکی گەشتیاری لە ناوچەی «وادی عەزیب»ی گردوپەڕی «سەلمیە»ی پارێزگای «حەما»ی سووریا کە لە ئەنجام دا ٩ کەس کوژران و چوارکەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ