کانونی دوھەم 05, 2021 23:29 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ بنکەی «تەنەف»ی سووریا لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکییەوە

ھێزەکانی ئەمریکی دەیان تیرۆریستی داعشیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە گواستەوە بۆ بنکەی نایاسایی خۆیان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ھێزەکانی ئەمریکی ڕۆژی سێ شەممە بە ترۆمبیلی گولەنەبڕو تەگبیری ئاسایشتیی توندوتیژ، دەیان تیرۆریستی داعشیان لە بەندیخانەی « کامب ئەلبولغار»ی ڕۆژھەڵاتی شاری «شەداد»ی لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و ٥٠ تیرۆریستی دیکەشیان لە بەندیخانەیەکی دیکەوە ھەر لەم پارێزگایە، گواستەوە بۆ بنکەی «تەنەف».

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێزەکانی ئەمریکی پێشتریش کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشیان بە کۆپتەرێک لە حەسەکەوە گواستووەتەوە بۆ «تەنەف».

لەشکریانی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» بە شێوەیەکی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا مۆڵ دراون و جیا لە تاڵان کردنی سەرچاوەکانی نەوتی ئەم وڵاتە ھێندێک جم و جولیش دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووری لەم ناوچەیە ئەنجام دەدەن.

ھێزەکانی ئەمریکی بە سەرمایەنانەوە لە سەر تیرۆریستانی داعش و بە گواستنەوەیان لە بەندیخانەکانی باکووری سووریا بۆ ڕاپەڕاندنی پیلانەکانیان لە ناوچەکەو ھەروەھا سڕینەوەی بەڵگەکان بەکاریان دێنن.

سەرپەیڤ