کانونی دوھەم 07, 2021 18:49 Asia/Tehran
  • تیرۆری سەرکردەیەکی سەربە تورکیا لە باکووری سووریا

سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی «جەیشولوەتەنی»ی سەربە تورکیا لە باکووری سووریا تیرۆر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «جسر»، «عیسا حەمید ناسر» سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «جەیشولوەتەنی» کە لە دانیشتووانی شاری «مەیادین» لە پارێزگای «دێرۆزوور» بوو، لە نێو ماڵی خۆی دا لە «گرێ سپی » ھەڵکەوتوو لە باکووری پارێزگای «ڕەققە» تیرۆر کرا.

ھێشتا ھیچ دەستەو گروپێک بەرپرسایەتیی تیرۆری ناوبراوی بە ئەستۆ نەگرتووە.

تورکیا شان بە شانی تیرۆریستانی دەستەمۆی لە گردوپەڕی شاری «عەین عیسا» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «ڕەققە» کە لەژێر ڕکێفی ھێزەکانی ئەمریکایە، ئۆپراسیۆنێکی دەست پێکردووە.

سەرپەیڤ