کانونی دوھەم 11, 2021 23:30 Asia/Tehran
  • ئێران و ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنی پێنجەمی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا داکۆکییان کرد

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە بەڕێوەچوونی پێنجەمین لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا داکۆکییان کرد.

«گییەر پیدێرسۆن» نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «عەلی ئەسغەر خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی  کە بە شێوەی ڤیدیۆیی ئەنجامی گرت، لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا لەوانە دانیشتنی داھاتووی پێنجەمین لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە، ئاڵوگۆڕەکانی ھاوپەیوەند بە ڕەوتی ئاستانەو ھەروەھا توندبوونەوەی جم و جوڵە تیرۆریستییەکانی داعش لە سوریا بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەردووک لا وێڕای پیاداچوونەوەیەک بە دەستکەوتەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە سەر پێویستیی جوڵانی بەرەوپێشی ئەم لێژنەیە لە ساڵی ٢٠٢١ جەختیان کرد داکۆکیی خۆیانیان لە پێنجەمین لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە زایینییە لە ژێنێڤ دا بەڕێوە بچێت، ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ