کانونی دوھەم 11, 2021 23:51 Asia/Tehran
  • گەورەپیاوێکی سووری لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی «ھەسەدە» تیرۆر کرا

چەکدارانی نەناسراو ڕیش سپییەکی ھۆزێک و کوڕەکەیان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکا (ھەسەدە) تیرۆر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی دووشەممەی ھەواڵدەریی سووریا (سانا)، چەکدارانی نەناسراو بە سواری ماتۆڕەوە «ئەتلیوەش شەتات» لە ڕیش سپییەکانی ھۆزی «عەکیدات» و کوڕەکەیان لە گوندی «حەوائیج زەبیان» لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور» کە لەژێر ڕکێفی چەکدارانی «ھەسەدە»دایە دایەبەر دەستڕێژو کوشتیان.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاشەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت ھەتا ئێستا تۆمەتی کوشتنی ژمارەیەک لە کەسایەتییە نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی و ڕیش سپییەکانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانیان دراوەتە پاڵ و ھەر لەم پەیوەندییەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە «شێخ مەتشەر ئەلھەفەل» کە لە سپتامبەری ڕابردوو تیرۆر کرا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کوژاوە.

سەرپەیڤ