کانونی دوھەم 13, 2021 07:37 Asia/Tehran
  • بەزێندرانی سنوری ئاسمانیی سووریا لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە

کاربەدەستێکی لەشکریی سووریا کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە «سانا»ی ڕاگەیاند کە، کاتژمێر یەک و دە خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی، دوژمنی زایونی سنووری ئاسمانیی شاری «دێرۆزوور» و ناوچەی«بوکەمال» لە ڕۆژھەڵاتی سووریای بەزاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئرنا بە گێڕانەوە لە «سانا»، ئەم لەشکرییە سوورییە کە ھیچ ئاماژەیەک بە پۆستەکەی نەکراوە، وتیشی: ھێشتا ھەڵسەنگاندنێکی تۆکمەوتەو.او بۆ ئەو ھێرشە نەکراوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سانای سووریا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو ھێڕشە وای بڵاو کردووەتەوە کە ناوچەگەلێکی شاری «دێرۆزوور» و شاری «بوکەمال» لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەواڵدەریی مەیادینی لوبنانیش باسی چەندین تەقینەوەی کرد لە سنووری نێوان عێراق و سووریاو ڕاشیگەیاند: لەوە ئەچێ کە ئەو تەقینەوانە لە بەر ھێرشی ئاسمانیی سەر سووریا بووبێت.

ساناو مەیادین ھیچیان ئاماژەیان بۆ ژمارەی قوربانیانی شیمانەیی ئەو ھێرشانە نەکردووە.

سنووربەزاندنی ڕژێمی زایونی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا چەند ڕۆژێک دوای ئەوە ڕووی داوە کە«سکات ڕیتێر»ئەندامی پێشووی لێژنەی پشکنینی چەک و چۆڵی کۆکوژی عێراق وشداریی دابوو کە بەردعەوام کرانی شاڵاوەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لەوانەیە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی شەڕێکی ناوچەیی.

سەرپەیڤ